به وێنه..میدیاكانی ئیسرائیل ئاماده‌كاری سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر غه‌ززه بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سوپای ئیسرائیلیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماده‌كاری ئه‌و سوپایه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه نیشانده‌دات.
له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و سوپای ئیسرائیل به چڕی غه‌ززه بۆردومان ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوه‌كان هه‌شت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمپانیای ته‌له‌فۆنی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت له غه‌ززه پچڕان و ئه‌مڕۆ به‌یانی له به‌شێكی غه‌ززه ئینته‌رنێت و مۆبایل خرایه‌وه كار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی غه‌ززه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، وێڕای برینداربونی 20 هه‌زار كه‌سی دیكه.
له‌لایه‌نی ئیسرائیلیشه‌وه، تاكو ئێستا 1400 كه‌س كوژراون، كه له‌نێویاندا 310 سه‌ربازن، وێڕای به بارمته‌گرتنی 230 ئیسرائیلی دیكه.