مۆرینهۆ، یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌دریدی ده‌وێت
به گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌یه‌كی وه‌رزشی بریتانیا، مۆرینهۆ چاوی له كڕینی به‌رگریكارێكی پێشووی ریال مه‌درید بڕیوه كه ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی زینتی فره‌نسا ده‌كات.
پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆ له ئاستی به‌رگریكارانی یانه‌كه‌ی رازی نییه، بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی ئیزیكویل گارای به‌رگریكاری ئارجێنتینایی یانه‌ی زینت راسپاردووه.
گارای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له دایكبووی شاری رۆزاریۆی ئارجێنیتنایه، له یانه‌ی نیوزئۆڵد بۆیزی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له سه‌رده‌می مۆرینهۆ له نێوان ساڵانی 2008 ـ 2011 یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له هاوینی 2014 یانه‌كه‌ی شاهانه‌ی بۆ بێنفیكا جێهێشت، ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه له خولی تۆپی پێی رووسیا یاریی بۆ یانه‌ی زینت ده‌كات.