به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى سووريا هێرشێكى گه‌وره‌يان ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى به‌رهه‌ڵستكارى رژێمى سووريا له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌ب هێرشى به‌رفراوانيان كرده سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د.
چه‌كداره‌كان ده‌يانه‌وێت گه‌مارۆى سه‌ر ناوچه‌كانيان بشكێنن كه ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه له لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌سه‌ده‌وه به‌سه‌رياندا سه‌پێنراوه.
چه‌كداره‌كان ده‌يانه‌وێت پردێكى په‌ڕينه‌وه له نێوان خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان له خۆرئاواى حه‌له‌ب درووستبكه‌ن.
ژوورى عه‌مه‌لياتى به‌ره‌ى شام كه پێشتر به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده بوو، رايگه‌ياند، له يه‌كه‌م هێرشياندا ده‌ستيان به‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌يه‌كى هێزه‌كانى ئه‌سه‌ددا گرتووه.
سوپاى سوريا له رێگه‌ى ميدياى ده‌وڵه‌ته‌وه رايگه‌ياند، به‌رهه‌ڵستكاران هێرشيان كردووه، به‌ڵام به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانيان دراوه‌ته‌وه.
له به‌رى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب زياتر له چاره‌كه مليۆنێك هاووڵاتى نيشته‌جێن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ته‌مموزى رابردووه‌وه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د گه‌مارۆى سه‌ر نه‌ياره‌كانيان له حه‌له‌ب توندتر كردووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ هێرشه‌كه‌ى به‌رهه‌لستكاره ئيسلامييه‌كانى به يه‌كه‌م هێرشى گه‌وره‌ى له‌و جۆره له ماوه‌ى چه‌ندين مانگى رابردوودا وه‌سفكردووه.
حه‌له‌ب گه‌وره‌ترين شارى سووريايه كه ماوه‌ى پێنج ساڵه له نێوان حكومه‌ت و نه‌ياره‌كانيدا دابه‌شبووه.
ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر حه‌له‌بدا به ماناى گه‌وره‌ترين سه‌ركه‌وتن دێت بۆ ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ