له‌باره‌ی داواكه‌ی سه‌در بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تی عێراق هاته‌ده‌نگ

ئاڵای عێراق و ئه‌مه‌ریكا
ئاڵای عێراق و ئه‌مه‌ریكا

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا، عێراق وێران دەکات.

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، دەرکردنی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا، عێراق بەرەوە وێرانبوون دەبات و کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکردنی بڕیارێکی لەو جۆرە، رێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا تێکدەدات، چونکە عێراق چەندین پابەندی نێودەوڵەتی هەیه‌ و دەبێت پێانەوە پابەند بێت.

ئاشکراشیکرد، کاتێک بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی سویدمان دەرکرد، باڵیۆزی زۆربەی وڵاتان پەیوەندیان پێوە کردین و داوایانکرد نێردە دیپلۆماسییەکان بپارێزین.

لێداوانەکەی عەوادی لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کردووە باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە عێراق بەهۆی پشتگیریکردن لە ئیسرائیل دابخەن.