"زۆڵا بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌ر لیگ"
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌ریتانیا، زۆڵای راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی وێستهام یونایتد، ڕه‌نگه جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی جیاواز بۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌ر لیگ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی Sky sport، جیانفرانكۆ زۆڵای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی چێڵسی له وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هال سیتی ئینگلیزی نزیك بۆته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو، كه زۆڵای ته‌مه‌ن 50 ساڵ ره‌نگه له شوێنی ستیڤ برۆس ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی هال سیتی له ئه‌ستۆ بگرێت.
زۆڵا، له نێوان ساڵانی 1991 ـ 1997 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كردووه، له یانه‌كانی ناپۆلی، پارما، كالیاریش یاریی كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش بۆ یه‌كه‌مینجار له 2008 له‌گه‌ڵ یانه‌ی وێستهام ده‌ستی پێكرد، وه‌رزی رابردووش راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی قه‌ته‌ری بوو.