گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئاماده نییه ئه‌مشه‌و ئه‌م خه‌ڵاته بداته مێسی
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ كه ساڵانه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌به‌خشێته باشترین یاریزانی جیهان، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆر بداته لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا.
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ئه‌مشه‌و لیۆنێل مێسی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵاتی هه‌شته‌مین باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه، به‌ڵام پێشنیاز كرابوو خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆر بۆ ئه‌مساڵ بدرێته لیۆنێل مێسی ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا یه‌كجار به‌خشراوه، ئه‌ویش له ساڵی 1989 بوو كاتێك پێشكه‌شی ئه‌لفرێدۆ دی ستیفانۆ كرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی باشترینی سه‌رده‌می خۆی بووه، له‌وكاته‌وه كه ده‌كاته 34 ساڵ به هیچ یاریزانی دیكه نه‌دراوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئاماده نییه خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆر پێشكه‌شی مێسی بكات.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ لە ساڵی 1956 دەستیکرد بە پێدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە باشترین یاریزانی جیهان، کاتێک بۆ یه‌كه‌مجار ستانلی ماتیۆس یاریزانی ئینگلیزی خەڵاته‌كه‌ی بەدەستهێنا. دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ، گۆڤاره‌كه خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد به ناوی "سووپه‌ر باڵۆن دۆر". ئه‌وكات 3 یاریزان ركابه‌رییان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كرد، كه پێكهاتبوون له دی ستێفانۆ، یۆهاین كرۆیف و میشێڵ پلاتینی بوون.
دی ستێفانۆ دوای ئه‌وه‌ی پێنج خه‌ڵاتی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له نێوان ساڵانی 1955 تا 1960 برده‌وه. به‌هۆیه‌وه له ساڵانی 1957 و 1959 دووجار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد دی ستێفانۆ له ساڵی 1989 خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆری پێبدرێت كه یه‌كه‌مین یاریزانه له مێژوودا ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه.
خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆر له‌شێوه‌ی تۆپدا هاوشێوه‌ی باڵۆن دۆره، بەڵام لە خوارەوە کۆمەڵێک تۆپی بچووک هەبوون کە لە تۆپی شوکولاتەی بەناوبانگی فێرێرۆ ڕۆشەر دەچوو.
ئەم خەڵاتە ناوازەیە لە مۆزەخانەی یانەی ڕیال مەدرید دانرا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دی ستێفانۆ كۆچی دوایی كرد، خانه‌واده‌كه‌ی بڕیاریاندا كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی دی ستێفانۆ بفرۆشن، له نێویاندا له ساڵی 2021 لە زیادکردنێکدا لە لەندەن خه‌ڵاتی سووپه‌ر باڵۆن دۆر بە 187 هەزار پاوەند فرۆشرا.