چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره كێبركێ له‌سه‌ر كڕینی نێیماری دووه‌م ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له واده‌ی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، فشاره‌كان له پێناو رفاندنی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه له‌سه‌ر یانه‌ی سانتۆس زیاتر ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر كڕینی گابریل باربۆزا به سه‌ختی شه‌ڕی چێڵسی ده‌كات، جیا له‌وه‌ش چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی ئه‌ورووپا، ئینته‌ر میلان، یوڤێنتۆس، پاریس سانجێرمان، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی بۆ كڕینی ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه له‌سه‌ر هێڵن كه به نێیماری دووه‌م ناسراوه.
گابرێل باربۆزا، له ئێستادا هه‌ڵگری درێسی ژماره (10)ـه‌یه، یانه‌كه‌ی پارێزگاری مانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیشه.