مەسرور بارزانی کارگەی پاکەت و کارتۆنی پاکێجینگی کۆمپانیای فابیابی کردەوە

مەسرور بارزانی کارگەی پاکەت و کارتۆنی پاکێجینگی کۆمپانیای فابیابی کردەوە
مەسرور بارزانی کارگەی پاکەت و کارتۆنی پاکێجینگی کۆمپانیای فابیابی کردەوە

K24 - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی پاکەت و کارتۆن (پاکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیابی کردەوە و دەڵێت، "مەبەستمانە لە کوردستان بتوانین هەموو پێداویستییەکانی خۆمان ئەوەی پێمان بکرێت لەناو خودی کوردستانەوە دروستی بکەین". 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی پاکەت و کارتۆن (پاکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیابی لە هەولێر کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی کارگەکە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ کردنەوەی ئەم کارگەیە کە کارگەی دروستکردنی کارتۆن و بەرگگرتن و ئۆفسێت و کاری کاغەزە، کە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بە ئامراز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دانراوە، من دەستخۆشی لە ئێوەی بەڕێز دەکەم کە ئەو کارەتان کردووە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "جێگەی دڵخۆشییە کە دەبینین لە کوردستان کەرتی پیشەسازی بەرەو پێشەوە دەچێت کە ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵی، کە ماوەیەکە ئێمە توانیومانە بەربوومی جووتیاران، بەروبوومی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوە بکەین. ئەم جۆرە کارانە یارمەتی زۆر دەدەن بۆ پاکێجینگ و بەرگگرتن و ئەو شتانەی کە پێویستن بکرێت وەک براندی کوردستانی بەروبوومی خۆمان هەناردەی دەرەوە بکەین".

وەکو ئەوەی سەرۆکی حکومەت باسی دەکات، "بەروبوومەکانی ئێمە تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەوەی ماوەتەوە بەشێوەیەکی رێکوپێک بەرگی بۆ دروست بکرێت و پاکێجینگی بۆ بکرێت و بتوانین هەناردەی دەرەوەی بکەین، کە ئەم جۆرە کارگانە دەتوانن زۆر یارمەتیدەربن بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەین. وابزانم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتینیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هەیە، کە ئەمە یارمەتیدەرێکی زۆر هەم بۆ بەربوومەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت زیاتر یارەمەتی کەرتی پیشەسازی بدات".

سەرۆکوەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئێمە مەبەستمانە لە کوردستان بتوانین هەموو پێداویستییەکانی خۆمان ئەوەی پێمان بکرێت لەناو خودی کوردستانەوە دروستی بکەین، کە ئەمە هەلی کاری زۆریش بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت، ئەوەی بیستم لێرە بە سەدان گەنج لەم کارگەیە هەلی کاریان بۆ رەخساوە، کە ئەمە جێی ئومێد و دڵخۆشی زۆرە".

مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی لەسەر حکومەتیشە ئێمە ئاسانکاری بکەین، پشتیوانی بکەین و یارمەتی کەرتی تایبەت بدەین، ئومێدمان وایە بە هاوکاری حکومەت کەرتی گشتی لەگەڵ کەرتی تایبەت بتوانین هەموو پیداوتستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەین و رۆژ بە رۆژ کوردستان بەرەو پێشەوە بەرین".

دەقی گوتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی ئەم كارگەیە كە كارگەی دروستكردنی كارتۆن و بەرگگرتن و ئۆفسێت و كاری كاغەزە، كە بە شێوەیەكی زۆر پێشكەوتوو، بە ئامراز و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو دانراوە، جێی دەستخۆشییە و من دەستخۆشی لە ئێوەی بەڕێز دەكەم كە ئەم كارەتان كردووە.

بەڕاستی جێی دڵخۆشییە كە دەبینین لە كوردستان كەرتی پیشەسازی بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێكی زۆر بێت بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵی كە ماوەیەكە ئێمە توانیومانە بەروبوومی جووتیاران، بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكەین، ئەم جۆرە كارانە یارمەتیدەرێكی زۆر دەبن بۆ پەكێجینگ و بەرگگرتن و ئەو شتانەی كە پێویستن بۆ ئەوەی وەكوو براندی كوردستانی، ئێمە بتوانین بەروبوومەكانی خۆمان هەناردەی دەرەوە بكەین.

بەروبوومەكانی ئێمە تام و چێژێكی تایبەتیان هەیە و داواکاری زۆریشيان لەسەرە، ئەوەی ماوەتەوە ئەمەیە كە بە شێوەیەكی جوان و ڕێكوپێك، بەرگی بۆ دروست بكرێ و پاكێجینگی بۆ بكرێ و بتوانین هەناردەی دەرێی بكەین. ئەم جۆرە كارگانە زۆر زۆر دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی ئەم كارەیە بكەین. وابزانم یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیشیان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان هەیە كە ئەمە یارمەتیدەرێكی زۆرە هەم بۆ بەروبوومەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. بە پێچەوانەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە زۆر زۆر زیاتر دەتوانێت یارمەتیی كەرتی تایبەت و پیشەسازی بدات.

ئێمە مەبەستمانە لە كوردستان بتوانین هەموو پێداویستییەكانی خۆمان، ئەوەی پێمان بكرێ لە ناو خودی كوردستانەوە دروستی بكەین، ئەمە هەلی كاریش بۆ خەڵكێكی زۆر دروست دەكات. ئەوەی بیستم لێرە بە سەدان هەلی كاری نوێ لەم كارگەیە دروست كراوە كە ئەمە جێی ئومێد و دڵخۆشیی زۆرە. ئەوەی لەسەر حكومەتیشە ئێمە ئاسانكاری و پشتیوانی بكەین و یارمەتیی كەرتی تایبەت بدەین. ئومێدیشمان وایە كە بە هاوكاریی حكومەت و كەرتی گشتی لەگەڵ كەرتی تایبەت، بتوانین هەموو پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكەین و ڕۆژ بە ڕۆژیش كوردستان بەرەو پێشەوە بەرین.

ئێوەش هەر شاد و سەرفراز بن.

پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی 20 ملیۆن مەتر دووجای كارتۆنی هەیە

کۆمپانیای فابیاب ئەڵمانی خاوەنی پڕۆژەی گۆڵد بۆكسە لە عێراق بۆ لە قوتونان و پاكێجینگی كارتۆن. پڕۆژەی گۆڵد بۆكس خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1123 لە رێكەوتی 2022/4/12.

پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی 20 ملیۆن مەتر دووجای كارتۆنی هەیە لە مانگێكدا و رووبەری پڕۆژەكە 40،350 مەتر دووجایە و، لە ریزبەندی یەكەم لە عێراق و لە ریزبەندی شەشەم لە ئاستی وڵاتانی كەنداو دێت.

پڕۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە قوتوێكی كارتۆنی پیشەسازی و كشتوكاڵی و خۆراكی هەیە و بۆ ئەمەش توانای دەستەبەركردن و بە قوتوكردنی كارتۆنی بۆ تەواوی كارگەكانی كوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق هەیە.

پڕۆژەی گۆڵد بۆكس دەرفەتی کارکردنی بۆ 250 کەس رەخساندووە و نزیكەی 2.5 مێگاوات كارەبا بەكاردەهێنێت.