پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات

پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات
پارێزگاری دهۆک پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات

K24 - هەولێر

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پەیامێکدا بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی دامەزراوەکە دەکات.

لە پەیامەکەی پارێزگاری دهۆکدا هاتووە: "بەبۆنەی (8)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، كارمەندان و بینەرانتان دەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. هیوادارم لە گەیاندنی پەیامی نیشتمانی و ڕاستی و دروستی بە باشترین شێوە رۆڵی خۆتان بگێڕن".

دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 تێدەپەڕێت، کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له‌ كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ رووماڵ و به‌دواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.

کوردستان24 كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان. كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.

كوردستان24 مافی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌، به‌ جیاوازی فیكری و ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات، هەروەها پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.

دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.