دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کورستان پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکەن

کوردستان24
کوردستان24

K24 - هەولێر

بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کورستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، نووسەر و کارمەندانی دامەزراوەکە دەکەن و داوا دەکەن کوردستان24 بەردەوامبێت لەسەر پیشەییبوون، گواستنەوەی ڕاستی و دروستی هەواڵەکان و گەیاندنی دەنگی گەلی کورد بە جیهان.

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بۆ كوردستان24

لقی هەولێری یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژنەوە و راگەیاندن، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، نووسەر و کارمەندانی دەزگاکە کرد.

لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە، "لە هەشتەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزبایی ئاراستەی یەکە بە یەکەی کارمەندانی ئەم کەناڵە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتر بۆ تەواوی بەڕێوەبەر و دەستەی هونەری و کارمەندان دەخوازین. ئومێدەوارین هەمیشە لە لوتکەدا بن".

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری سۆران پیرۆزبایی لە كوردستان24 دەكات

یوسف عومەر، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سۆران لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی 8 ساڵ لە دامەزراندنی كەناڵی كوردستان ،24 پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی و هەموو كارمەندانی كەناڵەكە دەکات.

لە پەیامەکەیدا هاتووە: "هەشت ساڵ تێكۆشان و ماندوو بوون لە پێناوی گەیاندنی دەنگی كوردستانیان بە جیهان و روماڵ كردنی بەردەوامی كار و چالاكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گەیاندنی پەیامی ئاشتی خوازانەی نەتەوەی كورد بەجیهان ئەركێكی پیرۆزە كە كەناڵە جوانەكەتان بە شێوەی پیشەییانە و راستگۆیانە كارتان لەسەر كردووە".

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 پیرۆز دەکات

بەبۆنەی 8مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان24، یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا "پیرۆزباییەکی گەرمی لاوانە" ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی دامەزراوەکە دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "دامەزراندنی کوردستان24 جگە لەوەی هەنگاوێکی بوێرانە و گرنگی میدیایی و ڕۆژنامەگەری بوو لەهەمان کاتدا گەیشتنی دەنگی ڕەوای گەلەکەمان بوو بە هەموو جیهان کە سیمای گەش و شارستانی کوردستان لەڕێگەی ئەو کەناڵەوە بەهەموو دنیادا پەخشکراوە و پەخش دەکرێت و نموونەیەکی جوانن و هیوامان بەردەوامیتانە".

ئاماژە بەوەش کراوە، " کوردستان24 وێڕای ئەرکە پیشەییەکەی بووەتە ناوەندێکی گرنگی پێگەیاندنی دەیان لاوی ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکاری بەتوانا و لێهاتوو کە دەتوانرێت لە ئێستا و داهاتوو سودی زۆر باشیان لێ ببیندرێت و هیواخوازین زیاتر و زیاتر هەلی کار بڕەخسێندرێت و پەرە بە توانای لاوە راگەیاندنکارەکانمان بدرێت لە داهاتوو".

پەیامی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان24

پ.ی.د.کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ـ هەولێر، بەبۆنەی 8ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24 لە پەیامێکدا  پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی دامەزراوەکە دەکات و "هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشووەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم".

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە ستافی کوردستان24 دەڵێت: "هیوادارم بەردەوام بن لە پیشەیی بوون و دڵسۆزی و ڕستگۆییتان لە گواستنەوەی هەواڵەکان و هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە لە خزمەتکردنی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان".