به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان24 چه‌ندین پیرۆزبایی ئاراسته‌كران
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی لقی هه‌شتی پارتی له زاخۆ و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی، به‌بۆنه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان24 پیرۆزبایی ئاراسته‌ده‌كه‌ن.
عومەر ئۆرەیی بەرپرسی لقی هه‌شتی پارتی له زاخۆ له په‌یامێكی پیرۆزبایدا رایگه‌یاندووه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 ده‌كه‌م، كه له ماوه‌ی رابردوودا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كوردستان24 به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌نگ و ره‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌روه‌ها عەبدولڕەحمان ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له كه‌ناڵه تێكۆشه‌ره‌كتان ده‌كه‌ین كه هەمیشە پێشمەرگە ئاسا لەبەرەکانی شەڕ و لەناو تەقینەوە و رووداوە گەرمەکان بوونتان هه‌بووه و دەنگو رەنگی که‌رکووکی دڵی کوردستانتان گەیاندووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ ئەندامی دەستەی کارگێری ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەران، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، كه هه‌میشه پێشه‌نگ بوونه له گه‌یاندنی هه‌واڵی راسته‌قینه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر نه‌هله ئه‌فه‌ندی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیک، کاری رۆژنامەوانیتان ئه‌نجامداوه، به‌هیوام به‌رده‌وام بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیره‌ك كه‌مال نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستان24 كرد، تێیدا هاتووه: "جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم، ئەم کەناڵە بۆمن هەمیشە مینبەرێکی کراوەو ئازاد بوە و تیایدا ئازادانە گوزارشتم لە قەناعەت وبیرو بۆچۆنی خۆم کردووە، بەهیوام هەمیشە لەبەرەو پێش چووندابن".
لە (31ـی تشرینی یەکەمی 2015) دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن دامەزراو و لەو کاتەوە بەردەوامە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان لە رێگەی میدیا جیاوازەکانییەوە، تەلەفزیۆن، رادیۆ، وێب سایت و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوە.
کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.
کوردستان24 كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان. كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.