گەورەترین پڕۆژەی پیشەسازی کارتۆن و پاکێجین لە هەولێر کرایەوە

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەدانی زیاتر بە کەرتی وەبەرهێنان و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، ئاسانکاری زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دەکات لە پێدانی زەوی و بەخشینیان لە باجی گومرگی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان چەند بڕیارێکی گرنگ دەرچووە بۆ هاوکاریکردنی وەبەرهێنەران و خێراترکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

گەورەترین پڕۆژەی پیشەسازی کارتۆن و پاکێجین لەسەر ئاستی عێراق، لە هەولێر کرایەوە، هاوکات پڕۆژەکە پێداویستی ناوخۆ لە کارتۆن و پاکێجی پیشەسازی پڕدەکاتەوە و هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەش دەکرێت و %85ـی کرێکارانی کارگەکە لە دەستی کاری ناوخۆیین.

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان چەند بڕیارێکی گرنگ دەرچووە بۆ هاوکاریکردنی وەبەرهێنەران و خێراترکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.