بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس: له رۆژانی داهاتوو بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
كه‌تائیبی عزده‌ین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی داهاتوودا بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌بو عوبه‌یده، گوته‌بێژی كه‌تائیبی عزه‌ددین قه‌سام له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوو بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد ده‌كه‌ین.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، غه‌ززه ده‌كه‌ین به گۆڕستانی ئیسرائیلییه‌كان.
ماوه‌ی 25 رۆژه جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کردووه، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و شاره به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8525 كه‌س، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3542 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتركردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 4 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كۆی 222 ئازادكردووه، (هه‌روه‌ك سوپای ئیسرائیل ئه‌و ژماره‌ی به فه‌رمی راگه‌یاندووه).
سه‌رچاوه: فرانس پرێس