کێنێس تیمەرمان: ئەمه‌ریکا بیەوێت یاخود نا لە شەڕی حه‌ماس - ئیسرائیل تێوەگلاوە
K24 – هەولێر:
شەڕی حەماس و ئسیرائیل پێیناوەتە 25 ەمین رۆژییەوە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی شەڕەکە یان راگەیاندنی ئاگربەست نییە، بە پێچەوانەوە، تا دێت شەڕەکە ئاڵۆزتر دەبێت و ئێستا وڵاتانی دیکەش راستەوخۆ هاتوونەتە نێو شەڕەکە.
کێنێس تیمەرمان، سیاسەتمەدار و لێکۆڵەری ئەمه‌ریکی رایدەگەیه‌نێت، 10 رۆژ پێش هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هه‌ردوولا ئاگر بەستیان واژوو کردییە.
سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕەکە، تیمەرمان تایبەت بە کوردستان 24 دەڵێت، ئەمه‌ریکا بیەوێت یاخود نا لە شەڕەکە تێوەگلاوە.
هه‌روه‌ها گوتی: "تا دێت شەڕەکە فراوانتر و ئاڵۆزتر دەبێت و ئیسرائیل لە پاڵ هێرشی ئاسمانی و مووشەکی، هێرشی زەمینی و دەریایی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە".
ده‌شڵێت: "نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی وڵاتان داوای ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتوانی غەززە دەکەن".
ماوه‌ی 25 رۆژه جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کردووه، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و شاره به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8525 كه‌س، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3542 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتركردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 4 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كۆی 222 ئازادكردووه، (هه‌روه‌ك سوپای ئیسرائیل ئه‌و ژماره‌ی به فه‌رمی راگه‌یاندووه).