تاران: هاتنى ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ترس و نيگه‌رانى خۆى له هاتنى سوپاى ئه‌مريكا بۆ عێراق نه‌شارده‌وه و رايگه‌ياند، هاتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌ر داهاتووى عێراق.
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەسەر پرسە ناوخۆیيەكان بە كەناڵی دووی ئێرانی راگەیاند، ئەمریكیيەكان ئێستا بە بیانووی ھەبوونی داعش ھەوڵ دەدەن بێنەوە خاكی عێراق و ئەو پرسە ھەڕەشە لە داھاتووی عێراق دەكات.
بە وتەی عەبدوڵڵاھیان بەرپرسانی عێراق دەبێ لەسەر ئەو پرسە ھەستیار بن.
گوتيشى: لەو كاتەوە سعودیه باڵيۆزخانەی لە عێراق كردووه‌تەوە، شەڕی نێوان شیعە و كورد و سوننە زیاتر بووە.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سەركەوتنەكانی ماوەی رابردوو بەتایبەت لە فەلووجە ئەوە دەردەخەن دۆخەكە خەریكە باشتر دەبێت، بەڵام دەبێ ئاگاداری دەستێوەردانەكانی ئەمریكا و سعودیه بن.