خامهنهیی: دانوستانهكان لهگهڵ ئهمهریكا ناكهین
K24 - ههولێر:
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە هەر جۆرە دانوستانێك لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا, رەتکردەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەمریکا لە دانوستانەکاندا دەیانەوێ هەموو شتێك لە ئێران وەربگرن و لە بەرامبەر دا هیچ ئیمتیازێك نەدەن.
ئایهتوڵڵا عهلی خامهنهیی، رێبهری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، گوتی: "ئەوەی من ساڵەهایە دووپاتی دەکەمەوە, ئهوهیه كه لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین, هۆکارەکەی لەبەر ئەوەیە, ئەم کێشەیە و کێشەکانی ناوچەکە و ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی لەگەڵ ئەمریکا و هاوشێوەکانی ئەمریکا هەمانە بە دانوستان چارەسەر نابن".
ههروهها گوتی: "ئێمە دەبێ خۆمان ریگایەك هەڵبژێرین و ئەم رێگایە بگرینە بەر, لێگەڕێن بە دوژمن بە دوای ئێوەدا رابکات, بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماسیی ئێمە بە راشکاوی دەڵێن ئەمریکییەکان دەیانهەوێ هەموو شتێک وەرگرن و هیچ نەدەن".
گوتیشی: "یەک هەنگاو ئێوە پاشەکشە بکەن ئەوان هەنگاوێک دێنە پیشەوە. ئەوەیە کە ئێمە دەڵێین دانوستان ناکەین، هێندێک کەس دەڵێن دانوستان هیچ کێشەیەکی نییە, کێشەی دانوستان لەوەدایە وا باسم کرد".