نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆوسكی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا تاووتوێده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاووتوێ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 1ـی تشرینی دووه‌می 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژی ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقيدا‌ تاووتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماسييه‌كان له‌ ته‌واوى عيراق كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى خرايه‌ به‌ر باس.

768