سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو نەجیبە مەحموودخانی دزڵی، کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەددین نەقشبەندی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی خاتوو (نەجیبەخانی کچی مەحموودخانی دزڵی و هاوسەری مەرحوم شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی)ـم پێ گەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی تەواوی بنەماڵەی مەحموودخان و بنەماڵەی نەقشبەندی و خزم و کەسوکار و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو نەجیبەخان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

1ی تشرینی دووەمی 2023