نرخی ئه‌م مریشكه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 10 مسقاڵ زێڕه‌

به‌ ڤیدیۆ.. نرخی یه‌ك هێلكه‌ی 30 هه‌زار دیناره‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cf4a4b30-811f-4e7a-88d6-009421838bf2/MRYSHKI%20KURDI.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێكی تەمەن 72 ساڵ، لە ناحیەی قوشتەپەی ھەولێر مریشكێكی دەگمەنی بەرھەمھێناوە، جیا لەوەی نرخێكی زۆری ھەیە، بە رواڵەتیش لە مریشكی ئاسایی جیاوازترە، لەم راپۆرتەدا چیرۆكی بەرھەمھێنانی  ئەم مریشكەتان بۆ باس دەكەین.

نرخی ئەم  مریشکە بەرامبەرە بە نرخی10مسقاڵ زێڕ، مام رەشید دوای هەوڵی بەرهەم هێنانی مرێشکێکی دەگمەن توانی سەرکەووتوو بێت'لەروی روخسارەوە لە مریشکەکانی دیکە جیاوازەو نرخی هەر هێلکەیەکیشی لە 30 هەزار دینارە.

ئێستە داواکارێکی زۆری لەسەرە و خەڵکی لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان کڕیارین.

مام رەشید هاوشانی خێزانی سەرقاڵی بەخێوکردنی جۆرەها باڵندەو ئاژەڵی کێویین و ئەو کەسانەش خولیای کڕینی ئەم مریشکەن و ناتوانن بیکڕن لە رێگەی کڕینی هێلکەی ئەم مریشکەوه‌ ده‌توانن بە دەستی بهێنن.

زۆرن ئەو کەسانەی خولیایان بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیە، بە جۆرێك بووەتە پیشەیان، نرخی هەر جۆرێك لەم باڵندانە هەزاران دۆلارە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی مام رەشیدی لەوانی دیکە جیاکردووەتەوە بەرهەمهێنانی مریشکێکی تایبەتە، کە خۆی بەرهەمی هێناوه‌ و ئامانجیشی ئەوەیە ببێتە بەرهەمێکی رەسەنی کوردی.