رووحانى شه‌وى كوده‌تاكه‌ى توركيا نه‌خه‌وتووه‌

باڵيۆزى توركیا لە ئێران رايگه‌ياند، حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای گوتووە، كە شەوی كودەتا سەرنەكەوتووەكە ھەتا بەیانی نەخەوتووە.

K24 – هه‌ولێر:

باڵيۆزى توركیا لە ئێران رايگه‌ياند، حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای گوتووە، كە شەوی كودەتا سەرنەكەوتووەكە ھەتا بەیانی نەخەوتووە.

رەزا حاكان تەكین باڵيۆزى توركیا لە ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ھەواڵدەری تەسنیم ئاشكرایكردووە، كە ئەوان لەھەڵوێستی ھەندێك پێشنوێژ و لایەنی نافەرمی ئێران سەبارەت بە كودەتاكەی توركیا نیگەران بوون، بەڵام لایەنی فەرمی حكومەت لەگەڵ حكومەتی توركیا بوون.

تەكین بە تەسنیمی گوتووە، كە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی گوتووە كە شەوی كودەتا ناسەركەوتووەكە ھەتا بەیانی نەخەوتووە.

شه‌وى 15ى ته‌مموزى 2016، ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركيا كوده‌تايه‌كى نا سه‌ركه‌وتوويان له‌ توركيا ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستيان به‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى ده‌وڵه‌تدا گرت.