زۆر بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی سپێرمی پیاوان

K24 - هەولێر

توێژینەوەیە نوێیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەکارهێنانی مۆبایل لەوانەیە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی سپێرمی پیاوانەوە هەبێت، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان بەکارهێنانی ئامێرەکان و کەمبوونەوەی سپێرمدا نەدۆزیوەتەوە.

هۆکاری جۆراوجۆری ژینگەیی و شێوازی ژیان پێشنیار کراون بۆ دابەزینی کوالیتی سپێرم کە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا بینراوە، بەڵام رۆڵی تیشکی کارۆموگناتیسی دەرچوو لە مۆبایلەکان هێشتا دەرنەکەوتووە و توێژەرانی زانکۆی ژنێڤ دەستیان کردووە بە شیکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر دوو هەزار و 886 پیاوی سویسری، کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 22 ساڵیدایە، کە لە ناوەندەکانی دامەزراندنی سەربازیدا لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2018 هەڵبژێردراون.

 توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، سپێرم لەو پیاوانەی کە مۆبایلەکانیان لە هەفتەیەکدا زیاتر لە جارێک بەکارناهێنن زۆر زیاتر بووە کە (56.5 ملیۆن بۆ هەر ملیلیترێک)، بە بەراورد بەو پیاوانەی کە مۆبایلەکانیان زیاتر لە 20 جار لە رۆژێکدا بەکاردەهێنن کە (445 ملیۆن بۆ هەر ملیلیترێک) بووە، بەمەش ناهاوسەنگییەکە یەکسانە بە کەمبوونەوەی لە 21%.

سپێرمەکانی بەکارهێنەران، ئەوانەی کە رۆژانە زیاتر لە 20 جار ئامێرەکانیان بەکارهێناوە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی مۆبایلەکانیان کەمتر لە جارێک یان جارێک لە رۆژێکدا بەکاردەهێنن.

دیاری کردنی کوالیتی سپێرم بە هەڵسەنگاندنی هۆکارەکانی وەک چڕی و کۆی ژمارەی سپێرم و جووڵە و پێکهاتەی سپێرم دیاری دەکرێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر پیاو رێژەی سپێرمەکەی کەمتر بێت لە 15 ملیۆن لە هەر ملیلیترێکدا، رەنگە زیاتر لە ساڵێک بخایەنێت تا منداڵ بخاتەوە.