پارێزگاره‌كانى ئێران: كڕین و فرۆشتن بە دەنگەكانه‌وه دەكرێت
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاره‌كانى ئێران دەڵێن ئەگەری ئەوە ھەیە لەھەڵبژاردنەكانی داھاتووی ئێران كڕین وفرۆشتن بە دەنگەكان بكرێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە ھەڵبژاردنی پێشوو ئيسڵاحييه‌كان، ره‌وتى پارێزگاره‌كانيان بەوە تۆمەتباركردبوو، كە لەرێگەی پارەی حكومەت ھەوڵی كڕینی دەنگەكان دەدەن. بەھاری داھاتوو ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران ئەنجام دەدرێت، لە ئێستاوە پرسى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ئێران بووه‌ته جێى بايه‌خى ميديا.