حەشدی شەعبی ئامادەکاری بۆ باری نائاسایی دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز ئەلمەحەممەداوی، حاڵەتی ئامادە باشی راگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی نائاسایی لە رۆژانی داهاتوودا، هاوکات ستایشی ئەنجامەکانی کرد، کە لە زریانی ئەقسا بەدەست هاتووە.

لە راگەیەندراوێکی حەشدی شەعبیدا هاتووە، "دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز ئەلمەحەممەداوی، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی، ئەمینداری نهێنی دەستەکە و فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەکان لە لیوا و پێکهاتەکان، و بەڕێوەبەرانی ریزەکانی پشتیوانی دەستەکە".

لە میانی کۆبوونەوەکە، "پێداچوونەوە بە دیارترین پێشهاتە ئەمنییەکان و ئالنگارییەکانی کەرتە جیاوازەکانی ئۆپەراسیۆنەکان کرا، هەروەها رادەی ئەو ئامادەییە بەرزەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی  بۆ سەقامگیری ئەمنی کە لە عێراقدا هەیە".

سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی دەلێت: "دۆخی حاڵەتی ئامادەباشی بەرز بکەنەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی نائاسایی لە رۆژانی داهاتوودا، جەختیشی لە ئامادەیی بەرزیی هەمووچەکدارەکان لە کەرت و پێکهاتە جیاجیاکان و ئامادەیی تەواو بۆ بەرگریکردن لە سەروەری وڵات و سنوورەکانی نیشتمان کردەوە."