كاروان عه‌لی: په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه بووه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه بووه، داواش له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و هاووڵاتییان ده‌كات له دانانه‌وه‌ی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان هاوكار بن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023) كاروان عه‌لی، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر رێگای مه‌خموور ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه. گوتیشی، به‌هۆی بارانبارینی زۆر و به‌خوڕه‌وه، رێگای هه‌ولێر – مه‌خموور ئاو تێیدا په‌نگاوی دابووه‌وه و هۆكارێكیش له هۆكاره‌كان داخستنی مه‌نهۆڵه‌كان بووه. روونیشیكرده‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌وان پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان به هه‌ر هۆكارێك بن نه‌ماون، به‌ڵام هه‌ندێك له دوكانداره‌كانی سه‌ر رێگاكه كه تایه‌فرۆشن، بۆ چاكه‌ی گشتی تایه‌یان له بری سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان له‌ناو مه‌نهۆڵه‌كاندا داناوه، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ رێڕه‌وی ئاوی رێگاكه دروست كردووه.
ناوبراو به پێویستیشی زانی، هاووڵاتیان حكومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه هاوكار بن و جارێكی دیكه سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان له‌سه‌ر مه‌نهۆڵه‌كان دابنێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ رێڕه‌وی ئاو دروست نه‌بێت و رێگاكه به‌هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو نه‌خنكێت.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا به‌هۆی خنكانی رێگاكه‌وه، 13 ئۆتۆمبێل په‌كیان كه‌وتبوو و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵیان بۆ هاتووچۆی گشتی دروست كردبوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌حره‌كه، داره‌توو، مامزاوه، به‌هار، شادی و له دوو شوێنی گه‌ڕه‌كی ئازادی به‌هۆی گیرانی مه‌نهۆڵه‌كان بووه. روونیكرده‌وه، له كۆی 14 شوێن كه كێشه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو له هه‌ولێر هه‌بووه، 10 شوێنیان به‌هۆی خراپی و گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه بووه.
ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دابوو لەبارەی ئەم شەپۆلە بارانە بەخوڕەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە شاری هەولێریش بەدیاریکراوی دوای کاتژمێر 1:24ـی دوای نیوەڕۆ بارانبارینی بەخوڕ دەستیپێکرد.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەم بارانە بەخوڕەی ئەمڕۆ بەشێک لە خانووەکانی گەڕەکی داراتوو، بەحرکە و تۆپزاوە ئاوی تێیدا کۆبووەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو گەڕەکانە شوێنەکەیان قووڵە، ئەمەش ببووە هۆی کۆبوونەوەی ئاو، هەروەها لە بەشێک لە شەقامەکانیش گرفتی هاتووچۆ دروستببوو بەهۆی ئەوەی ئاستی ئاو بەرزببوەوە.
گوتیشی: دەستەی کەشناسی ئەوەی رایگەیاند کە دیار نییە ئایا باران بەردەوام دەبێت یان نا، هەروەها لە ئێستادا لە شاری هەولێر هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.