سبه‌ی بلینكن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراقی به ماڵپه‌ڕی (ئاڕ تی)ـی رووسی راگه‌یاندووه، سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته به‌غدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (ئاڕ تی) ـی رووسی، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 5ـی تشرینی دووه‌می 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه.
رۆژی هەینی، 03-11-2023، بۆ جاری سێیەم لەوه‌ته‌ی دروستبوونی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گەیشتە ئیسرائیل. وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بلینکن لە سەردانەکەیدا "پرسی ئۆپەڕاسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و رێکكارەکانی ئازادکردنی بارمتەکان" لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ و ناوچه‌كه تاووتوێ دەکات.
وا بڕیاربوو سبه‌ی بلینكن سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه حكومییه‌كه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها ئاژانسه جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.