توێژینه‌وه‌یه‌ك: گیانله‌ده‌ستدانی مرۆڤ تا 2050 به‌هۆی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئاژه‌ڵه‌وه 12 هێنده زیاد ده‌كات
K24 – هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشدارییه‌كی مه‌ترسیدار ئاماژه پێ ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات چوار نه‌خۆشی گوازراوه له ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ، تاوه‌كوو ساڵی 2025 به رێژه‌ی زیاتر له 10 جار هێنده‌ی ساڵی 2020 گاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی زیاتر ده‌بێت و رێژه‌ی مردن به‌رز ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای گینكۆو بایۆوۆڕكس "Ginkgo Bioworks"ـی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به ته‌كنۆلۆژیای زینده‌یی له نوێترین توێژینه‌وه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له ساڵی 2020 به‌دواوه، نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ به رێژه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه كردووه، په‌تاكانی ئاژه‌ڵان و په‌له‌ور له ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوودا زۆر بووه و بووه‌ته بۆ ماوه‌یی و یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دێت و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر مرۆڤ جێهێشتووه و ئه‌و كاریگه‌ریانه‌شیان به‌رده‌وام زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌ی كۆمپانیای ناوبراو كه له گۆڤاری "بی ئێم جی گڵوباڵ هێڵث" بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له كۆی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی ئاژه‌ڵان بۆ مرۆڤ چواریان زۆرترین كاریگه‌ری له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ به‌جێده‌هێڵن و ده‌بنه مایه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی مرۆڤ.
كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشی و په‌تایانه بریتین له ئیبۆلا، ماربۆرگ، ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس1، ڤایرۆسی نیپا و ڤایرۆسی ماچوپۆ.
هه‌ر یه‌ك له ڤایرۆسه ریشاڵه‌ییه‌كان كه ده‌بنه هۆی دروستبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی تای خوێن بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 15700 كه‌س كه له چل شوێندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كانیش له كیشوه‌ری ئه‌فریقا بووه.
توێژینه‌وه‌كه هۆشداری له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی و زیادبوونی په‌تاكان داوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت له ساڵی 2050 هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌تایانه ده‌بنه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی مرۆڤ به زیادبوونی 12 هێنده‌ی ساڵی 2020.
هه‌روه‌ها توێژنه‌وه‌كه به پێویستی زانیوه رێكاری به‌په‌له بۆ رێگریكردن له‌و مه‌ترسییه بگیردرێته‌به‌ر كه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی جیهان.