بۆ یەکەمجار لە دوای حەوت ساڵ سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا گەیشتە چین
K24 - هەولێر
دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا سەردانی چینی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-11-2023، ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا بە یاوەری شاندێکی باڵای بازرگانی و سەربازی وڵاتەکەی گەیشتە پەکینی پایتەختی چین.
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ماوەی چوار رۆژ لە چین دەمێنێتەوە و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەشی وەک لە راگەیەندراوی نووسینگەکەیدا هاتووە، بەهێزکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە بازرگانییەکانی کانبێرا و پەکینە.
سەردانەکەی ئەلبانیس لە کاتێکدایە، ل ەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا، ئوسترالیا و چین لە شەڕێکی بازرگانیدابوون دژ بە یەکدی، بە جۆرێک لە ساڵی 2020 چین بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی کاڵای ئوسترالییەکانی دەکرد، کە بەهای ساڵانەیان 13 ملیار دۆلا ربوو.