گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه كه هی 8 سه‌ده پێش زایینه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان، له ئه‌سینای پایته‌خت، 80 ئێسكه په‌یكه‌رییان له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه ده‌سته‌كانییان به ستراوه‌ته‌وه.
زانایانی شوێنه‌وارناسی یۆنان رایانگه‌یاند، قوربانییانی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه پێشتر له سێداره‌دراون، به‌ڵام تا ئێستاش زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه و بۆچی به‌و شێوه‌یه به خاسپێردراون.
شوێنی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان ناوه‌ڕاستی ئه‌سینای پایته‌خت و به‌نده‌ری پرایۆس و له‌كاتی بنیاتنانی خانه‌ی ئۆپرای نیشتمانی و كتێبخانه‌یه‌ك له پایته‌خت، ئه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه دۆزاروه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و ئێسكه په‌یكه‌رانه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له ته‌نیشت یه‌ك ریزكراون و هه‌ندێكیشیان له‌ناو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه، به هه‌ڕه‌مه‌كی خستراونه‌ته سه‌ر یه‌ك.
ستیلا كریسۆلاكی، سه‌رۆكی پرۆسه‌ی هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه، گوتی: "ئه‌وانه‌ی له‌و گۆڕه‌دان، هه‌موویان به یه‌ك شێواز له سێداره‌دراون، به‌ڵام پێده‌چێت به رێزه‌وه له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه دانرابن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆرییان ته‌مه‌نییان بچووكه و سه‌رجه‌میشیان ده‌ستییان به كه‌له‌پچه له پشته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه به‌ر له كوژرانییان ته‌ندرووستییان زۆر باش بووه".
شاره‌زایان هیوادارن له پشكنینی "DNA" راستی رووداوی چۆنیه‌تی كوژرانی ئه‌وانه‌یان بۆ به‌دیار بكه‌وێت، هه‌روه‌ها له چۆنیه‌تی به خاسپاردنییان وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێناچێت ئه‌وانه كۆیله، یاخود تاوانباری ئاسایی بن، به‌ڵكو كه‌سانی ناسراوترن، مێژووی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی 8-6 پێش زایین.
كريسۆلاكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته، سه‌رده‌می پێكدانانی گه‌وره‌ی نێوخۆیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌سینی بووه، له‌و كاته‌ی چینه‌كانی ئه‌رستۆكراتی و پیاوماقوڵان (نبلاء-ئه‌شراف)ه‌كانی ئه‌سینا، بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕییان كردووه".
گریمانه‌كانی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌و كاته‌ی پاڵپشتیكارانی سایلۆن، یه‌كێك بووه له پیاو ماقوڵانی ئه‌سینا، له ساڵی 632 پێش زایین، هه‌وڵيداوه كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاته‌دا بكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی شكست ده‌هێنێت، له یه‌كێك له په‌رستگه‌كانی ئه‌كرۆپۆلیس خۆی حه‌شارده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پاڵپشتییان كردووه، ده‌ستگیرده‌كرێن و له سێداره‌ده‌درێن.