کتێبی زمانەوانی کارەکی بڵاو دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
کتێبی "زمانەوانی کارەکی" لە دووتوێی 302 لاپەڕە پێکهاتووە، ناوەڕۆکی کتێبەکە لە چەند بەشێکی زمانەوانی پێکدێت، بڵاودەکرێتەوە.
د. نەریمان عەبدوڵڵا، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، نووسەری کتێبەکەیە، بە کوردستان24 راگەیاند: "ناوەڕۆکی کتێبی زمانەوانی کارەکی، خۆی لە چەند بەشێک پێکهاتووە، سیاسەتی زمان کە چەند چەمک و سەرهەڵدان و پێناسە و رێکارییەکانی داڕشتنی سیات پێکدێت، بەشی دووەم؛ لە چەمک و هەنگاوەکانی گوتنەوە پێکدێت ئەویش لە چەند جۆرێکی چەمک و پێناسە، داڕشتن و جۆرەکانی داڕشتن، ئاخاوتن و گفتوگۆ، پێکدێت، بەشی سێیەم؛ توندوتیژی زمانیی له زمانی كوردیدا توندوتیژی و توندوتيژیی زمانیی، زمانهوانی و دهرونناسی، چهمكی توندوتیژی و توندوتیژیی زمانیی، رهوشتهكانی توندوتیژی زمانی له زمانی كوردیدا".
نووسەر ئاماژەی بە چەند بەشێکی دیکەی کتێبەکدا و گوتی: "بەشی چوارەم؛ جۆرهكانی فهرههنگ له زمانی كوردیدا، ئەویش چەند بەشێک لەخۆ گرتووە، بەشێکی تری لادان لە بنەمای هاریکارییە، کۆتا بەشیش زمانەوانیی بەراوردی و زمانهوانیی بهرانبهری ئەویش پێکدێت لە پێناسه و مێژووی سهرههڵدانی، جیاوازی نێوان رێبازی بەرانبەریی و رێبازی بهر".
د. نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو نووسەر و مامۆستای زانکۆ، تائێستا خاوەن 63 کتێبە.
ئا: لاڤین عومەر