دژی سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ به‌غدا سه‌در داوای خۆپیشاندان ده‌كات
K24 – هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دژی هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا، داوای خۆپیشاندان له‌لایه‌نگرانی ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: داوا ده‌كه‌ین، دژی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا، روو له مه‌یدانی ته‌حریر بكه‌ن و خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا داواشیكردووه، "وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بسووتێنن، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه‌ی خۆشه‌ویست".
ئه‌مشه‌و نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتنی ئەنتۆنی بلینکنی بۆ عێراق راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بکات.
ماوەی چەند رۆژێکە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێک گەیشتووتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی جەنگی ئیسرائیل و حەماسیش مەبەستی سەرەکی سەردانەکەیەتی.
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لە ئوردن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی لەبارەی پرسی جەنگی ئیسرائیل و حەماس کۆبووەوە، ئەمشەو بە سەردانێک گەیشتە عێراق و باس لەوە دەکرێت دواتر سەردانی تورکیاش بکات.