عەلی خامنەیی و بەرپرسێکی باڵای حەماس کۆبوونەوە

عەلی خامنەیی و ئیسماعیل هەنیە
عەلی خامنەیی و ئیسماعیل هەنیە

K24 - هەولێر

میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە تاران کۆبووەوە.

ئەم هەواڵە رۆژێک دوای ئەوە هات، کە بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، هەردوولا لەم دواییانەدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، هەنیە کە لە ساڵی 2019ەوە لە دەرەوەی کەرتی غەززە نیشتەجێیە، خامنەیی لە دوایین پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و کەرتی رۆژئاوای ئاگادار کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، خامنەیی جەختی لە سیاسەتی بەردەوامی تاران لە پاڵپشتی کردنی کوتلە فەڵەستینییەکان کردۆتەوە، بەبێ ئەوەی رۆژی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.

دامەزراوەی ئایینی ئێران هۆشداری دایە ئیسرائیل لە "دەرئەنجامە سەختەکان" ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بن.