سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک دادەنێت
K24 - هەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک دادەنێت.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخی تایبەتی بە کەرتی تەندروستی داوە و چەندین نەخۆشخانەی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، رێژەى تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە لە پێوەرى جیهانی کەمترە، لە ساڵی 2022دا، نۆ هەزار و 61 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون کە رۆژانه دەکاتە نزیكهى 32 کەس، بەڵام ئەو ژمارەیەش لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاواز بووە. له پارێزگاى ههولێر چوار هەزار و 304 کەس، پارێزگاى سلێمانى سێ هەزار و323 کەس و پارێزگاى دهۆك هەزار و 434 کەس بووە. بەربڵاوترین جۆرەکانى شێرپهنجه له ههرێمى كوردستان، بریتین لە، شێرپەنجەی مهمك، كۆڵۆن، سییهكان، پێست، غوددە، پرۆستات، لیوكیمیا، مێشك، منداڵدان.