ئەمریكا جارێكی دیكە ھۆشداری دەداتە رووسیا

K24 - ھەولێر

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە ھۆشداریدایە رووسیا كە نابێت چیدیکە ئۆپارسیۆنی سەربازی لە نێو سووریا ئەنجام بدات و لەھەمان کاتیشدا فشار بخاتە سەر رژێمی سووریا ئەوانیش ئەو کارە ئەنجامنەدەن.

کیری لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن، رایگەیاند کە زۆر گرنگە رووسیا دان بەخۆیاندا بگرن و ھیچ ھێرشێکی سەربازی ئەنجامنەدەن و رێگرییش لە سوپای سووریا بکەن ئەوانیش ھیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە حەلەب ئەنجام نەدەن، تاوەکو کۆمەکی مرۆیی دەگاتە خەڵکانی ئاوارە و لێقەوماوەکەی ئەو شارە و ناوچەکانی دەووروبەری.

ھەروھا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چەند رۆژی داھاتوو، قۆناخێکی گرنگ دەبێت بۆ رووسیا بەوەی بیسەلمێنێت کە دەتوانێ بەڵێنەکانی بباتە سەر و ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمریکا بکات بۆ راگرتنی ھەموو ھێرشێکی سەربازی لە سووریا.