بە وێنە؛ بەشداریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 28هەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت.
زانکۆی دهۆک لە 31ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1992 دامەزراوە. لە 20 کۆلێژ و 69 بەشی جیاوازی زانستی پێکدێت. لە ماوەی 31 ساڵی رابردوودا 54 هەزار و 445 قوتابی لە زانکۆکە دەرچوون. لە ساڵی خوێندنی 2022-2023ـیش، چوار هەزار و 507 قوتابی دەرچوون.