سامان شاڵی: دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی په‌یوه‌ندی به هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه
K24 – هەولێر:
جارێكی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیاتر دابه‌زی، هاوكات شاره‌زایه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناجێگیری به‌های دراوی عێراقی هه‌یه، ده‌شڵێت پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا سزای بانكی ناوه‌ندی عێراقی بدات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) سامان شاڵی، شاره‌زای سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، جه‌نگی غه‌ززه و لێكه‌وته‌كانی تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌بووه، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا، ئه‌مه‌ریكا كه‌متر دۆلار بۆ عێراق ده‌نێرێت، له به‌رامبه‌ردا بانكی ناوه‌ندی عێراقیش ناتوانێت رێژه‌یه‌كی زۆر بخاته ناو بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار داببه‌زێت.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، په‌یوه‌سته به خواستی بازرگانه‌كان بۆ دۆلار، كاتێك خواست زیاد ده‌بێت، به‌های دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
ساماڵ شاڵی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئیداره‌ی بازاڕی دراوی عێراقی ده‌كات، بازرگانه‌كانن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی شكستی هێنا له به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕی دراوی عێراقی.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق نه‌توانێت كۆنتڕۆڵی بازاڕی دراوی عێراقی بكات و رێگه له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار نه‌گرێت، پێشبینی ده‌كرێت رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه وه‌ك چۆن ژماره‌یه‌ك بانكی دیكه‌ی عێراقی له‌وباره‌یه‌وه سزاداوه و خستوونه‌تییه لیستی ره‌شه‌وه.