سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی دھۆك کاراکرا

kurdistan24.net

K24 – دهۆک:

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆك، سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاسپۆرتی دھۆك كەوتەكار و یەكەم پاستپۆرتیش بۆ كوڕە شەھیدێك دەرھێنرا کە لە ئێستادا هاووڵاتییان دەتوانن لەماوەی 24 کاتژمێردا پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

باوەر نازی، کەسوکاری شەهید، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "من وەک یەکەم کەس لە دهۆکدا بوومە خاوەنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، زۆر دڵخۆشبووم کە لە ماوەیکی کەمدا پاسپۆرتەکەم بۆ دەرهێنرا و لە هەمان رۆژدا توانیم پاسپۆرتەکەم وەربگرمەوە".

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆك، سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاسپۆرتی دھۆك كەوتە كار، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی دهۆکیش رایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کار ئاسانییەکی تەواو بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کراوە بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییان پێشکەشکراوە، بە تایبەت ئاسانکاری لە دەرهێنانی پاسپۆرت.