مووچەی مانگی 10ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتەکەی راگەیاند.

رۆژی دووشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2023) راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2023، مووچەی مانگی 10ـی 2023ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی کردووەتەوە، دوای گەیشتنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لە رۆژی چوارشەممەوە، مووچەی مانگی 10ـی ئەمساڵی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.