گۆته‌رێس: غه‌ززه ده‌بێته گۆڕستانی منداڵان
K24 – هەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له بارودۆخی غه‌ززه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ریكه ده‌بێته گۆڕستانی منداڵان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای ئاگربه‌ست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ساته‌ی له غه‌ززه رووده‌دات پێویست به‌هۆی پێویستییه مرۆییه‌كان پێویست راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، لایه‌نه‌كانی جه‌نگ و هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ئازاره نامرۆییانه‌ی له كه‌رته‌ی غه‌ززه هه‌یه به‌رپرسیارن و پێویست ده‌كات هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ هاووڵاتییانی به‌شێوه‌یه‌ك كارا و فراوانتر دابین بكرێت.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات نه‌ك هه‌ر مۆته‌كه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی مرۆییه! هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و جه‌نگه، غه‌ززه ده‌بێته گۆڕستانی منداڵان. گوتووشیه‌تی: "ئەو کارەساتەی ئاشکرا دەبێت پێویستی راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لەگەڵ تێپەڕینی هەر کاتژمێرێک بەپەلەتر دەکات.
گۆته‌رێس هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی دیكه هاووڵاتییانیان كردووه‌ته قه‌ڵغان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش مووشه‌كبارانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، هاوكات ئیسرائیل به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی شوێنه سڤیل و گشتی و په‌رستگه ئایینییه‌كانی وه‌كو مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆردوومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه هیچ كه‌س پارێزراو نییه.
بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی لە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، هەروەها زیاتر لە 230 کەسیش بە بارمتە گیراون.
سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی حەماسدا، هێرشێکی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاندووه، 10هەزار و 22 فەڵەستینی کوژراون، کە زیاتر له چوار هه‌زاریان منداڵن، هەروەها نزیكه‌ی سێ هه‌زار کوژراویش ئافرەتن.