هەزار و 200 جانتا بەسەر قوتابیانی کەمپی هەرشەمدا دابەشکران

هەزار و 200 جانتا بەسەر قوتابیانی کەمپی هەرشەمدا دابەشکران. وێنە: ئازەر فارووق - کوردستان24

K24 - هەولێر

لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پاندا پاکەکان) هەزار و 200 جانتا بەسەر قوتابیانی کەمپی هەرشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەشکران. پارێزگار جەخت لەوە دەکاتەوە، "تا ئەو کاتەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان مابن، خزمەتیان دەکەین".

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07-11-2023، لە رێوەڕەسمێکدا، لە کەمپی هەرشەم، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ لیو جۆن، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، پرۆژەی (پاندا پاکەکان) راگەیەندرا.

لە رێوڕەسمەکەدا هەزار و 200 جانتا و ژمارەیەک کەلوپەلی خوێندن پێشکەشی قوتابیانی دانیشتووی کەمپەکە کران. پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەبەست لە پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییانە، "بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنە لەناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان".  

بە گوتەی ئومێد خۆشناو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هیچ جۆرێک لەگەڵ گەڕانەوەی زۆرە ملێی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان نییە. سەرەڕای دۆخی سەختی خۆمان، تا ئەوکاتەی ئاوارەکان لێرەبن خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەین".

دەشڵێت: "هیوادارین ئاوارەکانی دانیشتووی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بە شکۆمەندی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و، ئەو گرفت و ئاستەنگانەی بوونەتە هۆی ئاوارەبوونیان، چارەسەر ببن و بگەڕێنەوە".

ئومێد خۆشناو گوتیشی، "ئێمە سوپاسی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو نێردەیەکی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە هاوکارییان کردووین. چاوەڕوانیمان لەوان هەیە بەهۆی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێڕاق داویەتی، پاڵپشتی و پشتگیری کەمپەکان کەمبووەتەوە، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری کەمپەکان کەم نەبێتەوە".

راشیگەیاند، "دەزگای خێرخوازی بارزانی لەئاستی کەمپەکاندا خزمەتێکی زۆر دەکات، دەزگای خێرخوازی بارزانی ئێستا ناسنامەیی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و لە هەموو جیهاندا نیشان دەدات".

ئامادەکردن" لاڤین عومەر