رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: پزیشكان به‌بێ به‌نج نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بریندارانی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه به‌بێ به‌نج ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی تشرینی 2023) كریستیان لێنده‌مێر، گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه له ئارادایه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له پزیشكان به‌بێ به‌كارهێنانی به‌نج نه‌شته‌گه‌ری به‌تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست و پێ بۆ بریندارانی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زیاتر له 160 كارمه‌ندی بواری چاودێری ته‌ندروستی له‌میانی كاركردنیان له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كریستیان لێنده‌مێر هه‌روه‌ها داوای كرد كۆتوبه‌ندی سه‌ر فریاگوزارییه ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبگیرێت. هاوكات هۆشداری دا له گه‌وره‌بوونی زیاتری كاره‌ساته مرۆییه‌كان له كه‌رته‌كه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ چاره‌سه‌كردنی برینداره‌كان.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد زیاتر له 10 هه‌زار و 300 كه‌س له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 27 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوونه. به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه 70%ـی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.