نوێترین ورده‌كاری له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ
ریال مه‌درید سبه‌ی شه‌و له پێناو مسۆگه‌ركردنی بلیتی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له گه‌ڕی چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی ده‌كات، ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: براگا یارییه‌كی جوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه له ئێمه ببه‌نه‌وه.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، سپۆرتینگیش سێ خاڵی هه‌یه و هیوایه‌كی كه‌می بۆ قۆناخی داهاتوو هه‌یه.
له‌م یارییه وه‌ك هه‌میشه كۆرتوا و میلیتاو به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكانه‌كانیان قورس و درێژخانه‌یه ئاماده نابن، چوامینیش دوو مانگ دوور ده‌كه‌وێته‌وه و سیبایۆسیش له قۆناخی چاره‌سه‌ری دایه، له راهێنانه‌كانیش جود بێلینگهام به‌باشی نه‌بینرا و راهێنانه‌كانی ته‌واو نه‌كرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م یارییه دووربخرێته‌وه و یاریی نه‌كات.
كارلۆ ئانچیلۆتی پێش یارییه‌كه ئه‌م قسانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كان كرد:
ئه‌گه‌ر كارلێس پیۆڵ ده‌یه‌وێت ئامۆژگاری ڤینیسیۆس بكات بۆ به‌ره‌و باشبوون، پێویسته راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه بكات و له‌گه‌ڵی دابینشێت، نه‌ك له دووره‌وه قسه بكات، هه‌موو یاریزانێكیش پێویستی به ئامۆژگاریكردن هه‌یه، ڤینیسیۆسیش زۆر باش بووه و ئێمه‌ش هه‌ستی پێده‌كه‌ین له‌چاو رابردوو زۆر باشتره، به‌راستی من هیچ هه‌ست به ره‌خنه‌كان ناكه‌م، هه‌ستناكه‌م هیچ هانده‌رێكی ریال مه‌درید رقی لێم بێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر ده‌كه‌م، به‌رده‌وام كاتێك هانده‌رێكی ریال مه‌درید ده‌بینم به سۆزه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات و هه‌میشه خۆشه‌ویستی ده‌بینم، سپۆرتینگ براگا یانه‌یه‌كی زۆر باشه و تۆپی پێیه‌كی زۆر جوان ده‌كات، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده نییه بتوانێت له ئێمه بباته‌وه و پێویستیان به زیاتره، جود بێلینگهام له نێو دی ئێن ئه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، شه‌ڕكه‌رێكی براوه‌یه، له راهێنانه‌كان و له یارییه‌كان ته‌نیا ئامانجی سه‌ركه‌وتنه، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی له یانه‌كه‌مان كرد و دڵخۆشین كه یاریزانی ئێمه‌یه، له راهێنانه‌كانیش تا كۆتایی به‌رده‌وام نه‌بوو، هیوادارم هه‌موو شتێك باش بێت ئه‌گه‌ر پێویستی به پشوو بێت لاریمان نییه و پێی ده‌ده‌ین.
ریال مه‌درید 22 یاریی به‌رامبه‌ر یانه پۆرتوگالییه‌كان كردووه
ئه‌م یارییه ده‌بێته دووه‌مین یاریی نێوان هه‌ردوو یانه له یه‌كه‌مین یاریی ریال مه‌درید له گه‌ڕی رابردوو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له براگای برده‌وه، به‌كۆی گشتی شاهانه‌كان 22 یارییان به‌رامبه‌ر یانه پۆرتوگالییه‌كان له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كان كردووه و له 15 یاریی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و ته‌نیا پێنج دۆڕانیان تووشبووه و له دوو یارییش به‌رامبه‌ربوون، سپۆرتینگ براگا له مێژوودا سێ جار سه‌ردانی ئیسپانیایان كردووه و هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر سێڤییا بووه له دوو سه‌ركه‌وتن و دۆڕانێكیان تۆمار كردووه.