شوان عه‌باس: داتای ورد هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات و دانانی پلانی ستراتیژی
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی به‌شی ئامار و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم وه‌ك ده‌سته‌ی فه‌رمی راسپێردراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كان له رێگه‌ی سێ سه‌رچاوه كۆده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان، دووه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی داتا له رێگه‌ی رووپێوه ئامارییه‌كان، سێیه‌م: هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌هه‌ر سێكته‌رێك به‌جیا.
شوان عه‌باس به‌رپرسی به‌شی ئامار و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئێستادا به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی ئاماره‌كان كۆده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆكردنه‌وه‌ی داتان خێراتربكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی داتایه‌كی ورد، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات و دانانی پلانی ستراتیژی.
فەرمانگە و وەزارەتەکانی حکومەت کار لەسەر کۆکردنەوەی داتا دەکەن بۆ دیاریکردنی پێداویستی و گرفت و چارەسەرکردنیان ، تەنانەت بۆ کێشەکانی خەڵکیش کە ڕوو لە فەرمانگەکان دەکەن بەجۆرێک ئاسانکاری زیاتر بۆ خەڵک و ھاوڵاتیان بکات ، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، کۆکردنەوەی داتا و ئامار گرنگە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و دانانی نەخشەڕێگا بۆ داھاتوو.