ئێران وەڵامی سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا دەداتەوە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، سەرۆكی سی ئای ئەی ئەمریكا ناتوانێ و بۆی نییە قسە لەسەر كاروباری ناوخۆیی ئێران بكات.

بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی جان بێرنان سەرۆكی دەزگای ھەواڵگەری ئەمریكا سی ئای ئەی دایەوە و گوتی ئەوان لەو پێگەیەدا نین، كە قسە لەسەر پرسە ناوخۆییەكانی ئێراندا بكەن.

بەگوتەی قاسمی جان، بێرنان ھەندێك قسەی نەگونجاوی لەبارەی كاروباری ئێران كردووە كە ھیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نییە.

جان بێرنان سەرۆكی ھەواڵگری ئەمریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، رێكکەوتنی ئەتۆمی ھیچ كاریگەرییەكی لەسەر گوزەرانی خەڵكی ئێران نەبووە.