تیرۆریسته‌كان به‌م ڕێگایه چوونه‌ته ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئاسایشی ئیتالی ڕایگه‌یاند" زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، له‌سه‌ر پشتی ئه‌و كه‌شتیانه هاتوون كه په‌نابه‌رانیان گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی ڕاسته‌قینه و گه‌وره‌تر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی له ساڵانی داهاتوودا دێن.
له‌وباره‌یه‌وه داواكاری گشتی نیشتیمانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مافیا " فرانكۆ رۆبێرتی" به ڕۆژنامه‌ی " كووتیدیانۆ ناتسیۆنالی" ی ئیتالی گوتووه" ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داعش كۆنترۆڵ یان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی به قاچاغ ناردنی په‌نابه‌رانی دابێت بۆ ئه‌وروپا،یان دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر وڵاتاندا پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌نه ئه‌وروپا،ئه‌وه بابه‌تێكه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ڕووی ڕاستی هه‌ڵبماڵرێت، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ناتوانم هیچ شتێك بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه زیاد بكه‌م كه باس له‌وه‌ها هه‌وڵێكی داعش ده‌كات، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌و "ده‌زووه سووره"ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه داعشی به كه‌شتی قاچاغچییه‌كانه‌وه به‌ستبێته‌وه، ئه‌و داواكاره گشتییه گوتی" ئه‌و پرسه به‌ڕاست نازانم تا لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ین له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش زۆر دوور نین و بیركردنه‌وه له ئه‌گه‌ری له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵه نییه.