پوتن: له‌گه‌ڵ چین به ئارامی و هاوسه‌نگی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمه‌ریکا لەپێناو بەرژه‌وەندییە خۆپەرستەکانی، وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن رادەکێشێتە ناو هاوپەیمانی سەربازی و سیاسی و گرژی لە ناوچەکە دروست دەکات.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا، فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە دەبینن و لەگەڵ چین بەشێوەیەکی ئارام و هاوسەنگ وەڵاممان بۆی دەبێت.
پوتن هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمه‌ریکا هەموو ئەو وڵاتانە رادەکێشێتە ناو هاوپەیمانێتی ناوچەی زەریای هێمن لە ئاسیا، لەڕێگەیه‌وه دۆخێکی گرژ دروست دەکات، كه هۆكار و هانده‌ر بەرژەوەندییە خۆپەرستەکانییەتی، هەموومان ئەو فراوانبوونە دەبینین". گوتیشی: " لەگەڵ هاوڕێیانمان و بە تایبەتی چین بە شێوەیەکی ئارام و هاوسەنگ وەڵامی واشنتن دەدەینەوە".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كانی ئۆكرانیا و (حه‌ماس - ئیسرائیل) گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی ئاڵۆزی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پشتیوانیكردنی سه‌ربازی ئۆكرانی و ئیسرائیلی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، مه‌ترسییه‌كانی بۆسه‌ر سه‌قامیگری جیهان زیاتربووه.