ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له عێراق 25 هێنده زیادیكردووه
K24 - هەولێر:
تۆڕێكی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له بواری ژینگه و كه‌شوهه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز و خه‌ڵووز به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هۆكارن بۆ دروستبوونی وشكه‌ساڵییه‌كی سه‌خت له عێراق، سووریا و ئێران.
تۆڕی وۆرد ویدز ئه‌تریبیۆشن (WWA) له نوێترین راپۆرتی شیكاریدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه به‌راورد به رابردوو له عێراق و سووریا 25 هێنده زیادیكردووه، له‌و كاته‌ی له ئێران رێژه‌كه 16 هێنده‌یه.
راپۆرته‌كه‌ی (WWA) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له عێراق، سووریا و ئێران له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، گاز و خه‌ڵووز و چه‌ندین پێكهاته، كانزا و مادده‌ی دیكه‌ی سروشتییه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، جگه له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی پێكهاته، مادده و كانزا سروشتییه‌كان، هاوكات ململانێ و شه‌ڕ و جه‌نگ و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی، هۆكاری دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پله‌ی ئه‌و وڵاتانه، به‌تایبه‌ت عێراق و سووریا.
رۆژی (سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌ش له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی تیشكی خسته‌سه‌ر، پرسی كه‌مئاوی بوو له عێراق. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌داین، پشكی عێراق له ئاو كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئێمه له كێشه‌داین له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بۆ ئه‌و بواره، داوایان لێده‌كه‌ین پشكی عێراق له‌به‌رچاو وه‌ربگرن و له‌رێگه‌ی سنووره‌وه به‌شی عێراق به‌ربدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامبێت". گوتیشی، "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به‌هه‌ده‌ردانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه و ده‌ستی پێوه بگرن، وشكه‌ساڵی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوور، داواش له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ین سوود له ئاو وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌با پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ن".
رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به دۆخی ئاوی عێراق نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت پێیان وایه گرفتی كه‌می ئاو، واده‌كات وڵات رووبه‌ڕووی كۆچی دانیشتووان بكاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه كشتوكاڵییانه‌ی مه‌ترسی جیددی كه‌می ئاو و وشه‌كه‌ساڵیان له‌سه‌ره.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات رێژه‌ی 90%ـی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی عێراقیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی، ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی ئاوه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆگاكانی ئاوی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و له‌ناوچوونی ژێرخانه‌وه، ئاویان كه‌مبووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ر پێنج كه‌س له عێراق كه‌سێك كێشه‌ی ئاوی پێویستی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دروستكردووه و ناچاری كردوون سنوورێك بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه كشتوكاڵییه‌كان دابنێن.