سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

هاوکات فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەی بۆ هەولێر.

0
0
0
0