دیشامپ: رۆژنامه‌نووسه‌كان خیانه‌تیان له ئێمباپێ كرد
دیدیه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پێیوایه ئێمباپێ به‌هۆی خیانه‌تی رۆژنامه‌نووسه‌كان له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بێبه‌ش كرا.
دیشامپ له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كیلیان ئێمباپێ شایه‌نی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر بوو، ده‌شڵێت: به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌م، بێهیواییه‌كی دیكه‌یه، چونكه ئێمباپێ شایه‌نی ئه‌وه‌بوو پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌نگی پێبده‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه مێسی یان هالاند شایه‌نی پله‌كانیان نین، من ته‌نیا باسی ئێمباپێ ده‌كه‌م، ئێمباپێ یاریزانێكی لاوه به‌ڵام ته‌مه‌نی وا ده‌چێته پێش و ده‌بێت خه‌ڵاتێكی مه‌زن به‌ده‌ست بهێنێت.
راهێنه‌ری كه‌ڵه‌شێره‌كان گوتیشی: به‌راستی شۆك بووم كه ده‌نگی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكم بینی كه ئێمباپێ له پێنج به‌ربژێره‌كه‌یان نه‌بوو، پێموایه ئه‌مه خیانه‌ته له‌و متمانه‌یه‌ی پێیان دراوه، لێره‌وه به‌تایبه‌تی پرسیارێك له به‌شێك له رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن چی شتێك وایكرد ده‌نگ به ئێمباپێ نه‌ده‌ن، ئێمباپێ له‌وه زیاتر چی بكات؟
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دیشامپ له‌باره‌ی یاریزانێكی دیكه قسه‌ی كرد و گوتی: ده‌مێكه چاودێری زائیر ئیمری ده‌كه‌م، سه‌رجه‌م ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدایه كه له یاریزانێكی ئاست به‌رزدا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له شوێنی یارییكردنی خۆشی نه‌بێت دڵنیام ده‌توانێت له‌و شوێنه‌ی بۆی دیاری ده‌كرێت ئه‌وپه‌ڕی ئاستی پیشان بدات، پێویسته هه‌ست به شانازی بكات و ئێمه‌ش هه‌موو به‌رپرسیارییه‌تییه‌ك له ئه‌ستۆ ده‌گرین، به‌راستی بانگهێشتكردنی زائیر ئیمری بۆ خۆشی نییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت بانگهێشتی یۆرۆی 2024ـی ده‌كه‌م، یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه دیشامپ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پۆگبا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: هێشتا هیچ شتێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی پۆگبا دیارنییه، ده‌شڵێت: كۆمه‌ڵێك پرسیارم هه‌یه، ئایا پۆگبا سڕ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سڕ نه‌كرا ئایا به دوو مانگ ده‌توانێت بگاته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی، من هیچ نازانم ته‌نیا ده‌مه‌وێت باشترین یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌مه یۆرۆی 2024.