عه‌بدوڵڵاهیان: فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و رووده‌دات.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د بن عه‌بدولره‌حمان، رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، به‌تایبه‌ت دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌وه نیشانده‌دات كه فراوانبوونی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی حه‌تمییه و رووده‌دات.
عه‌بدوڵڵاهیان و عه‌بدولڕه‌حمان تاووتوێی كۆتاییهێنانی هێرشه‌كانی ئیسرائیلییان بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێران، هه‌ردوو وه‌زیر گفتوگۆیان له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه پێشنیازكراوه‌كانی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه كردووه.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌زه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س و وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.