دەرهێنەرێکی کورد دەبێته دادوەر لە فێستیڤاڵێکی هونەری لە بەغدا

نەژاد نەجم, دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری گرووپی شانۆی هەوار
نەژاد نەجم, دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری گرووپی شانۆی هەوار

K24 – هەولێر:

"نەژاد نەجم"ـی دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری گرووپی شانۆی هەوار، لە دوای هەڵبژاردنی وەک دادوەر لە فێستیڤاڵی شانۆی سنە، ئەمجارەیان لە ریزی شەش دادوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە بەغدا ناسێندرا.

فێستیڤاڵەکە شەشەمین خولیەتی و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای بەغدا و ساڵانە بە بەشداری هەشت گرووپی شانۆیی، کە بەسەر چوار کۆمەڵە دابەش دەبن و بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی عێراق بەڕێوەدەچێت و پاشان لێژنەی هەڵسەنگاندن، کە لێژنەیەکی پسپۆڕە لە هونەری نواندن و شانۆدا، باشترین شانۆگەری و سیناریۆ و سینۆگرافیا دەست نیشان دەکەن و خەڵاتی فێستیڤاڵیان پێدەبەخشرێت.

نەژاد نەجم، وەک یەکەم دەرهێنەری کورد لە کەرکووکەوە دەست نیشانکراوە وەک دادوەر، لەمبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هەڵبژاردنم بۆ ئەم فێستیڤاڵە و بڕیاردان لە بەرهەمە عێراقییە بەشدارەکان، ئەزموونێکی نوێیه لە ژیانی هونەری مندا و دەبێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم، کە لە میانی بەشداربوونم لە فێستیڤاڵە نێوخۆییەکانی کوردستان و کارە هونەرییەکانی گرووپی شانۆی هەوار پێمدراوە و ئەمڕۆ بڕیار لە هەڵبژاردنی ئەو شانۆنامانە دەدەم، کە ئەزموونێکی بەرچاویان هەیە لە فێستیڤاڵ و هونەری شانۆدا".

iuo